AP ١٤٠٣ پووشپەڕ ٤ ٢٠:٠٢

هەولێر ڤیزا بە کوردی سووریا نادات؛

کۆچی کوردان بەرەودوا/ دەرکردنی کورد لە هەرێمی کوردستانەوە بۆ وڵاتی خۆیان

کۆچی کوردان بەرەودوا/  دەرکردنی کورد لە هەرێمی کوردستانەوە بۆ وڵاتی خۆیان

کوردی سووریا دوای ساڵانێک ئاوارەیی و ماڵ بەکۆڵی و کۆچی بەشێکیان بۆ هەرێمی کوردستان، ئێستا لەوێش دەردەکرێن و دەبێ بگەڕێنەوە سووریا.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دوای ئەوەی هەرێمی کوردستان ڕەتیکردەوە ڤیزە بۆ ئاوارەکانی سووریا درێژ بکاتەوە، کورد دەگەڕێتەوە باکور و باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا.

بەشێکی زۆر لە پەنابەرانی سووری لە نێویاندا کوردان، هەرێمی کوردستان و شاری هەولێری پایتەختیان بۆ ژیان و بازرگانی هەڵبژاردووە

لەم دواییانەدا هەرێمی کوردستان، بە بیانووی ئەمنی و پەرەسەندنی بێکاری لە هەرێم بە هۆی زۆری ئاوارە و ویستی حکوومەت بۆ داخستنی کەمپەکان و نەهێشتنی پرسی ئاوارەیی لە هەرێم ڕەتیکردەوە ڤیزە بداتە ئاوارەکانی سووریا و زۆربەیان ناچاربوون، بگەڕێنەوە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا.

حکوومەتی هەرێمی کوردستان مانگی ڕابردووی بە دوایین دەرفەتی درێژکردنەوەی مۆڵەتی مانەوەیان ڕاگەیاند.

بەشێکی زۆر لە پەنابەرانی کوردی سووریا، لەم ساڵانەی دواییدا کە نەیانتوانی بچنە ئەورووپا، سەرمایەدانەرییان لە هەرێم کردووە و کاروباریان لە شاری هەولێر دامەزراندووە. بەڵام لە مانگی ڕابردوودا کە حکومەتی هەرێم ڕووبەڕووی ئاستەنگ بووەتەوە لە درێژکردنەوەی مۆڵەتەکانیان، پەنابەرانی کورد بە نائومێدیەوە دەگەڕێنەوە بۆ سوریا.

تەنانەت بەشێک لە هاووڵاتیانی سووریا کە بەم دواییە هاتوونەتە هەرێمی کوردستان، بە هۆی بڕیاری چاوەڕوانکراوی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ڕاگرتنی پێدانی ڤیزە بۆ هاووڵاتیانی سووریا، ناچار بوون بگەڕێنەوە.

بە گوێرەی ڕاپۆرتێکی نێودەوڵەتی: تا یەک مانگ لەمەوبەر نزیکەی 30 هەزار هاووڵاتی سووری لە هەرێمی کوردستان نیشتەجێ بوون، بەڵام لەگەڵ ڕاگرتنی پێدانی ڤیزا، زۆربەی هاووڵاتیانی سووری هەرێمی کوردستان بە تایبەت هەولێر بەجێدەهێڵن.

News ID 50677

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha